: رۆیشتن بۆ فڕۆكه‌خانه
پێش رۆژى گه‌شته‌كه دلنیا به له زانینى دواترین كاتى تۆماركراوبۆفرینهكه ئه‌ویش لهسهرپرۆگرامى گه‌شته‌كه‌ت چاپ ده‌كرێ وه له‌گه‌ل بلێتهكه ئەدرێت پێت. به‌لام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پرۆگرامى گه‌شته‌كه‌ت چاپ نه‌كرابوو، ئه‌وا په‌یوه‌ندى به كۆمپانیاى گواستنه‌وه یان هێله ئاسمانیه‌كه‌وه بكه.
ئه‌مه‌ش له بیر مه‌كه كه كاتى چێك ئین (check in) دواترین كاته كه له به‌رده‌م مێزى (check in)ئاماده بی بۆ ئه‌وه‌ى نه چیته كۆتایى رێزى چاوهرێكهرانهوه.ئه‌گه‌ر له دواترین كاتى چێك ئین دواكهوی ئه‌وا شوێنه‌كه‌ت له فڕۆكه دائهدرێت به كه‌سێك له لیستى چاوهرێكهران وهیچ داواكارییه كت دژ به هێله ئاسمانییه‌كه نابێت.
: ئاسایش
پاسپۆرته‌كه‌و كارتى بۆردینگهكهت له ده‌ست بێت, له‌وانه‌یه پێویست بكات چه‌ند جارێك پێشانیان بده‌یت له خالى پشكنینى سه‌ره‌كى ئاسایش به‌ر له‌وه‌ى سوارى فڕۆكه ببیت .جانتاى ده‌ستت .ئهپشكێنرێ و به ناو ده‌رگایه‌كى ئاسایش‌دا تێ دهپهریت بۆ مه‌به‌ستى پشكنین. ئه‌م پشكنینانه بۆپاراستنى ههموولایێكه
له كاتى قه‌له‌بالغی دا ریزى چاوهرێكهران له خاله‌كانى پشكنینى ئاسایش‌دا زۆر دووڕ و درێژن به‌مه‌ش كاتێكى زۆرى ده‌وێت وپه‌له مه‌كه،هاوكارى كارمه‌ندانى ئاسایش بكه وبهگالته مه‌لێ ته‌قه‌مه‌نى له جانتاكه‌ت دا هه‌یه چونكه قسه‌كانت به جددى وه‌رده‌گیرێن وله‌وانه‌یه ببیته هۆى دواكه‌وتنى خۆت و سه‌دان كه‌سى تر،له‌وانه‌شه به‌ند بكرێیت
. كاتێك ئه‌م خالى پشكنینانهت تێپه‌راند رێگات پێ نادرێت كه بگه‌رێته‌وه بۆشوێنى پرسگه‌ى فڕۆكه‌خانه
|
Thursday, February 28, 2019
نوسەر : KURD TRAVEL
لە بەرواری : Thursday, February 28, 2019
- کۆمێنتی ماڵپەر
- کۆمێنتی فەیسبووک
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
0 comments:
Post a Comment